کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێكی خه‌ڵكی سه‌قز له‌ شاری سلێمانی

گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێكی خه‌ڵكی سه‌قز له‌ شاری سلێمانی

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی گوڵان، كرێكارێكی خه‌ڵكی سه‌قز به‌ناوی “هیوا حسێنی” ته‌مه‌ن ٣٩ ساڵ به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له‌ شاری سلێمانی گیانی به‌خت كردووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “هیوا حسێنی” خێزاندار و باوكی دوو منداڵه‌ و به‌هۆی بێكاری و هه‌ژاریه‌وه‌ ڕووی له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له‌سه‌ر داربه‌ست كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌ و گیانی له‌ده‌ست داوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ ته‌رمی ئه‌و كرێكاره‌ بۆ شاری سه‌قز گوازراوه‌ته‌وه‌.