به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌شه‌مه، كرێكارێكی خه‌ڵكی كامیاران به‌ناوی “ئه‌مین ڕۆحانی” به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “ئه‌مین ڕۆحانی” خه‌ڵكی گوندی “كاشته‌ر”ی سه‌ر به شاری كامیارانه و به‌هۆی هه‌ژاری و نه‌بوونی هه‌لی كار له زێدی خۆی ڕووی له هه‌رێمی كوردستان و شاری سلێمانی كردبوو و له‌وێ به‌هۆی گوشاره‌كانی مه‌عیه‌شت و سه‌ختی ژیان جه‌ڵته‌ی دڵ لیدا و گیانی له‌ده‌ستدا.