ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی مانگی خاكه‌لێوه، كرێكارێكی به‌لووچ به ناوی “ئاسف باركه‌زایی” خێزاندار و باوكی چوار منداڵ و دانیشتووی نیكشار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئاسف باركه‌زایی” وه‌ستای جۆشكاری بووه و كاتێك ده‌بێنێت شاگرده‌كه‌ی له نزیك مه‌خزه‌نێكی سووته‌مه‌نی جۆشكاری ده‌كات هه‌وڵی ڕزگاركردنی شاگرده‌كه‌ی ئه‌دات به‌ڵام مه‌خزه‌نه‌كه ده‌ته‌قێته‌وه و ناوبراو به‌سه‌ختی ده‌سووتێت و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست ئه‌دات و شاگرده‌كه‌ی بریندار و ئێستا له نه‌خۆشخانه له ژێر چاودێری پزیشكی دایه.