له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، كرێكارێكی بیناسازی به‌لووچ له شاری یه‌زد به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار و به‌ربوونه‌وه له‌به‌رزایی گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، ئه‌و كرێكاره ناوی “مه‌سعوود ڕیگی نه‌سروویی” بووه و له‌كاتی كاركردن له‌سه‌ر داربه‌ست له به‌رزایی كه‌وتۆته خواره‌وه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ست داوه. به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی پزیشكی دادی ئێران ساڵانه ٢٨ هه‌زار ڕووداوی كار له ئێران ڕوو ده‌دات و به ده‌یان كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار ده‌بنه قوربانی.