شه‌وی چوارشه‌ممه ٢٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كارتۆنخهوێك له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی سنه به‌هۆی سه‌رما و سۆڵه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌وته‌ی هاووڵاتییان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و گرانی، به‌رزی ئاستی بێكاری و گرانی كرێی خانوو وای كردووه كه به ده‌یان كه‌س له شاری سنه بێ سه‌رپه‌ناه بن و شه‌و و ڕۆژیان له كه‌لاوه و شه‌قام و پاره‌كه‌كان دا به‌سه‌ر ببه‌ن. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئه‌و دۆخه سه‌خته‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكدا سه‌پاندووه و سه‌روه‌ت و سامانی وڵاتیان تاڵان كردووه و هیچ بایه‌خێك به ژیان و ڕیفاهی خه‌ڵك ناده‌ن به‌ڵام بۆ هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانیان به ملیۆن دولار هه‌زینه سه‌رف ده‌كه‌ن.