به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هاووڵاتیه‌كی ژنی كارتونخه‌و له شاری ئیسفه‌هان گیانی له ده‌ست داوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ته‌رمی ئه‌و ژنه بێ خانه و لانه له ژێر پردی تهمهدۆنی ئیسفه‌هان دۆزراوه‌ته‌وه و هێشتا ناسناو و چوونیه‌تی مردنی ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه. شایانی باسه كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی هه‌ژاری و گرانی سه‌پێندراو هه‌زاران كه‌سی خێوه‌ت نشین و ئاواره‌ی پارك و شه‌قامه‌كان كردووه و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كان هیچ ئیمكانات بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی گیرۆده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر و كارتونخهون دابین ناكه‌ن.