ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی خاكه‌لێوه، قوتابیه‌كی خه‌ڵكی شاری سه‌قز به‌ناوی “مۆهه‌نا ڕه‌حیمی مێهر” كه له هێرشی شیمیایی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر قوتابخانه‌كانی سه‌قز ژاراوی كرابوو گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مۆهه‌نا ڕه‌حیمی مێهر” چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش له هێرشی شیمیایی ده‌ست وپه‌یوه‌نده‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر چه‌نه‌دین قوتابخانه‌ی شاری سه‌قز باری ته‌ندرووستی تێك چوو و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی “بێعه‌ست”ی سنه كرا به‌ڵام پاش چه‌ند ڕۆژی به‌سته‌ری بوون له نه‌خۆشخانه ڕۆژی ڕابردوو گیانی له‌ده‌ست دا.