ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی مانگی به‌فرانبار، تیرۆریستانی داعش له شاری ڕه‌قه هێرشیان كرده سه‌ر بازگه‌یه‌كی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتێك و شه‌ڕ و پێكدادان هاته ئاراوه و به‌هۆیه‌وه شه‌ش ئه‌ندامی “قه.سه.ده” گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌وته‌ی “مه‌زڵووم عه‌بدی” فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك، گرووپێكی پێنج كه‌سی له چه‌كدارانی داعش ڕۆژی دووشه‌ممه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بازگه‌یه‌كی نزیك زیندانی ڕه‌قه كه زیندانیانی داعشی تێدا به‌ندكراون و دوو كه‌سیان كه‌مبه‌رندی ته‌قینه‌وه‌ی پێ بووه و ته‌قاندوویه‌ته‌وه‌و و پاش ته‌قینه‌وه‌كه شه‌ڕ هاتۆته ئاراوه و دوو تیرۆریست كوژران و تیرۆریستێكی دیكه‌ش به برینداری كه‌وتۆته ده‌ست هێزه‌كانمان و شه‌ش كه‌س له هێزه‌كانمان به داخه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا به‌ڵام ڕێگه‌یان نه‌داوه داعش پلانه‌كه‌ی بۆ ئازادكردنی به‌ندكراوانی زیندان جێبه‌جێ بكات.