ڕۆژی دووشه‌ممه 26ی مانگی به‌فرانبار، شه‌ش كه‌س له‌وانه دایكێك له‌گه‌ڵ كۆرپه‌ڵه شه‌ش مانگه‌كه‌ی دا له هێرشێكی چه‌كداری له كالیفۆڕنیای ئا‌مریكا گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌وته‌ی پۆلیسی شاری “تولار”، ئه‌و ڕووداوه كاتژمێر ٣ و نێوی به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ڕوویداوه و هێزه‌كانیان به‌دوای دوو تۆمه‌تباردا ده‌گه‌ڕن كه تاوانه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه، هه‌روه‌ها سێ قوربانی دیكه له نێو خانوویه‌كدا دۆزراونه‌ته‌وه كه یه‌كێكیان پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه و داێك و منداڵێكی كۆرپه‌ڵه‌ش له نێو قۆربانیاندا بوونیان هه‌یه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و کەلێنی چینایه‌تی له ئا‌مریكا گه‌یشتۆته ئاستێكی مه‌ترسیدار و كارناسانی بواری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیش چه‌ندین جار له‌سه‌ر ده‌ستپێكی شه‌ڕی چینایه‌تی له‌و وڵاته هۆشداریان داوه‌ته به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت.