کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی شاعیرێكی شۆڕشگێر له‌ به‌نده‌رعه‌باس

گیان له‌ده‌ستدانی شاعیرێكی شۆڕشگێر له‌ به‌نده‌رعه‌باس 1

سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌ ٩ی مانگی گوڵان، “نه‌فیسه‌ زه‌مان زاده‌” شاعیری شۆڕشگێری خه‌ڵكی به‌نده‌رعه‌باس و ناسراو به‌ “ئارام” به‌ شێوه‌ی گۆماناوی گیانی له‌ده‌ستدا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “نه‌فیسه‌ زه‌مان زاده‌” له‌ ماڵپه‌ڕی شه‌خسی خۆی دا به‌رده‌وام دژایه‌تی له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی و به‌ ئاشكرا پشتیوانی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” ده‌كرد. ناوبراو له‌ ڕه‌وتی ئاخێزی جه‌ماوه‌ری به‌نده‌رعه‌باس له‌لایه‌ن ناونده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك ئه‌شكه‌نجه و ئازار، به‌دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا به‌ڵام مۆبایل و هه‌ندێك له‌ كه‌لووپه‌له‌ شه‌خسیه‌كه‌ی بۆ هه‌میشه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ زه‌وت كرا. ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نیه‌ ڕۆژی ڕابردوو له‌ئاگرگرتنی ماڵه‌كه‌ی له‌ به‌نده‌رعه‌باس به‌ شێوه‌ی گۆماناوی گیانی به‌ختكرد.