ڕۆژی هه‌ینی ٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، سێ په‌نابه‌ر له سنووری نێوان سربستان و مه‌جارستان به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی مه‌جارستان گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئیداره‌ی كۆچبه‌رانی مه‌جارستان، ڕۆژانه ١٥٠٠ كه‌س هه‌وڵی ده‌ربازبوون له سنووره‌كانی سربستانه‌وه بۆ نێو خاكی ئه‌و وڵاته ئه‌ده‌ن، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ده‌وڵه‌ت ناچار كراوه دیوارێكی پۆڵایین له سنووره‌كانی درووست بكات. به‌وته‌ی پۆلیسی مه‌جارستان، قاچاخچیه‌كانی مرۆڤ له ساختمانێك له ناوچه‌ی “هۆرگسن” ته‌قه‌یان له پۆلیس كردووه و پۆلیس ناچار به وڵامدانه‌وه بووه كه به‌هۆیه‌وه سێ په‌نابه‌ر گیانیان له‌ده‌ست داوه په‌نابه‌رێكی دیكه‌ش بریندار بووه، به‌ڵام هێشتا ڕوون نییه كێ ته‌قه‌ی له هێزه‌كانی پۆلیس كردووه.