ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌شه‌مه، به‌هۆی پێكدادانی ئۆتۆمبێلێكی پژۆ پارس له‌گه‌ڵ ئۆتوبووسێك دا له مێحوه‌ری ورمێ سه‌ڵماس سێ هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و ڕووداوه له نزیك گه‌رده‌نه‌ی “قوشچی” له جاده‌ی نێوان ورمێ- سه‌ڵماس ڕوویداوه و دوو كه‌س له قوربانیان بوك و زاوایه‌ك بوون كه بڕیار بووه شه‌وه‌كه‌ی ڕێوڕه‌سمی هاوسه‌رگه‌یری به‌ڕێوه ببه‌ن و كه‌سی سێهه‌م خۆشكێ زاوا بووه و ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ست داوه.