ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی مانگی خاكه‌لێوه، ئۆتۆمبێلێكی سه‌مه‌ند له بلواری “فه‌جر”ی ورمێ خۆی كێشا به تیره‌كی چرا به‌رقێك دا و ئاگری گرت و سێ سه‌رنشینه‌كه‌ی سووتان.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شۆفێری ئه‌و ئۆتۆمبێله به خێرایی لێ خوڕیوه و نه‌یتوانیوه كۆنتڕۆڵی بكات هه‌ر به‌و هۆیه‌وه خۆی كێشاوه به تیره‌كی چرا به‌رقی قه‌راخ جاده‌كه و ئاگری گرتووه. شایانی باسه كه ئه‌و ئۆتۆمبێله سێ سه‌رنشینی بووه و له نێو ئاگردا سووتاون.