ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی مانگی خاكه‌لێوه، سێ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌كی خه‌ڵكی كرماشان به‌هۆی گازگرتووییه‌وه گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و ڕووداوه له گه‌ڕه‌كی “مۆسه‌ووه‌ری” شاری كرماشان ڕوویداوه و قوربانیان بریتین له: پیاوێكی ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵ كه باوكی بنه‌ماڵه‌كه‌یه، ژنێكی ته‌مه‌ن ٥٢ ساڵ و هاوسه‌ری ئه‌و قوربانیه و كچێكی لاوی ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ. شایانی باسه كه ڕه‌چاو نه‌كردنی بابه‌ته ئیمه‌نیه‌كان و به‌رهه‌م هێنانی كه‌لووپه‌لی گه‌رمكه‌ره‌وه‌ی ناستاندارد، سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی قوربانیانی گازگرتووییه له ئێران.