ڕۆژی دووشهممه ٧ی مانگی خهرمانان، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگەی عەربەت – سلێمانی سێ مێردمنداڵ گیانیان لەدەستدا.
بهپێی ڕاپۆتهكان، شەوی ڕابردوو، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگەی عەربەت- سلێمانی ئۆتۆمبیلێک لە ماتۆڕسکیلێک دەدات، کە سێ مێرمنداڵی لەسەر بووە و بەهۆیەوە هەرسێكیان گیانیان لەدەستداوه. جێگای ئاماژهیه كه هەرسێ قوربانییەكە دانیشتووی قەزای شارەزوورن.