ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی مانگی خه‌رمانان، تەقینەوەیەک لە کامپی سه‌رێكانی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕوویدا و بەهۆیەوە سێ منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوانیوەڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه ماتۆڕسکیلێک لە کامپى سه‌رێكانی لە ڕۆژئاواى کانتۆنی حەسەکە تەقیوەتەوە و به‌هۆیه‌وه سێ منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه. شایانی باسه كه ئه‌و كه‌مپه پاش داگیركردنی شاری سه‌ریكانی له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی توركیا و گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته دامه‌زراوه و دانیشتووانه‌كه‌ی خه‌ڵكی شاری سه‌رێكانین.