ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی پووشپه‌ڕ، ٣ كۆرپه‌ڵه‌ی خه‌ڵكی ئه‌هواز كه تووشی گه‌رمابردوویی بوون، به‌هۆی نه‌بوونی سووته‌مه‌نی له نێو ئامبۆڵانس و كه‌می ئیمكاناتی ده‌رمانی گیانیان له ده‌ست دا.
به‌رپرسانی بێ شه‌رمی ئۆرژانسی ئه‌هواز له ڕاپۆرتێكدا ڕایانگه‌یاندووه كه سێ كۆرپه‌ڵه‌ی سێ مانگه به‌هۆی كێشه‌ی فه‌نی ئامبۆڵانس و ته‌واوكردنی به‌نزین، هه‌روه‌ها نه‌بوونی ئیمكاناتی ده‌رمانی له نێو ئامبۆڵانسه‌كه گیانیان له ده‌ست داوه.