ئێواره‌ی هه‌ینی ٢٠ی گه‌لاوێژ، ئه‌رته‌شی توركیا له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه ئۆتومبێلێكی مه‌ده‌نی له جاده‌ی پێنجوین كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه سێهه‌مین هێرشی ئاسمانی توركیا له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووه و ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و چوارشه‌ممه‌ی ڕابردووش، له ده‌ورووبه‌ری شاره‌كانی دهۆك و دووكان دوو ئۆتومبێلی دیكه كرابۆوه ئامانج و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له ده‌ست دابوو.