به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله خۆڵبارینه‌ی ناوچه‌ی سیستانی گرتۆته‌وه، تا به ئێستا سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٢٢٨ كه‌سی دیكه‌ش له نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌پۆلێكی خۆڵبارین له ٢٨ی خه‌رمانانه‌وه تا به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی ڕه‌زبه‌ر ده‌ستی پێكردووه و بووه‌ته هۆی درووست بوونی ده‌یان كێشه بۆ خه‌ڵك و ئاستی بینینی شۆفێران له نێو جاده‌كان دا كه‌م بووه و ده‌یان ڕووداوی هاتووچۆ به‌هۆیه‌وه ڕوویداوه. هه‌روه‌ها سێ كه‌س به‌هۆی هه‌ناسه ته‌نگی گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٢٢٨ كه‌سی دیكه‌ش باری ته‌ندرووستیان ناجێگیره و له نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری كراون.