به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله بارانه‌ی له ڕۆژانی ڕابردوودا ١٣ پارێزگای ئێرانی گرتۆته‌وه، تا ئێستا دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و كه‌سێكی دیكه‌ش بێسه‌روشوێن بووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بارینی لێژمه‌ی باران له پارێزگاكانی ئیسفه‌هان، خۆراسانی جنووبی، خۆراسانی شومالی، سێمنان، سیستان و به‌لووچستان، كرماشان، كۆهگیلوویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌د، گیلان، گوڵستان، مازه‌نده‌ران، هۆرمۆزگان، هه‌مه‌دان و یه‌زد بووه‌ته هۆی هه‌ڵسانی لافاو و زیانێكی زۆر به گوندنشینان و كه‌شاوه‌زران گه‌یشتووه. به‌پێی دوایین زانیاری، دوو كه‌س له شاره‌كانی كۆلاله و گالیكێش له پارێزگای گوڵستان گیانیان له‌ده‌ستداوه و كه‌سێكی دیكه‌ش له شارستانی میامی له پارێزگای سێمنان بێسه‌روشوێن بووه.