ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، دەوڵەتی تورکیه بە فڕۆکەی بێفرۆکەوان گوندیکی لە سنوری کۆبانێ بۆردومانکرد و بەهۆیەوە سێ كه‌سی مەدەنی گیانیان له‌ده‌ستدا کە منداڵێکیان لە نێودایە.
وته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له‌وباره‌وه ڕایگه‌یاند، ده‌وڵه‌تی توركیا به‌رده‌وام ژێرخانی ئابووری و خزمه‌تگوزاری و هه‌روه‌ها ناوچه مه‌ده‌نیه‌كان ده‌كاته ئامانج و زیانێكی زۆری گیانی و مادی له دانیشتووانی ڕۆژئاوای كوردستان داوه. له‌درێژه‌ی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ده‌ورووبه‌ری كۆبانێ سێ هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا كه یه‌كێكیان منداڵه. شایانی باسه كه به‌هۆی هێرشه‌كانی یه‌ك مانگی ڕابردووی ئه‌رته‌شی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان، ١٦ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه.