سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌رمانان، به‌هۆی پێكدادانی سرویسی كرێكارانی شیركه‌تی هێڵی ئاسنی جنووبی شه‌رقی زاهیدان له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلیكی دیكه‌دا، سێ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پێكدادانه‌كه له نێوان سرویسی گواستنه‌وه‌ی كرێكارانی هێڵی ئاسنی جنووبی شه‌رقی زاهیدان و ئۆتۆمبێلێكی مه‌زدا ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه به‌رپرسی ترافیكی هێڵی ئاسنی ناوچه‌كه به‌ناوی “مسته‌فا ئیبراهیمی” و سووزه‌نبانی هێڵی ئاسن به‌ناوی “موجته‌با میر” له‌گه‌ڵ شۆفێری سرویسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.