ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی ڕه‌شه‌مه، سێ قوتابی قۆناغی كۆتایی له ڕووداوێكی هاتووچۆ له میحوه‌ری نیكشار- چاهان گیانیان له‌ده‌ست دا و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكاران و قوتابیانی ئه‌و ناوچه به‌هۆی كه‌می ئیمكانات و نه‌بوونی سرویسی گواستنه‌وه ناچارن به وانت و ماتۆڕسیكلت خۆیان بگه‌یننه ماڵ و مه‌دره‌سه‌كانیان و ساڵانه چه‌ندین قوتابی به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له‌و میحوه‌ردا گیانیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن، ڕۆژی ڕابردووش ئه‌و سێ قوتابیه له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ بوون كه تووشی ڕووداوی هاتووچۆ هاتوون و به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.