ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه ٨ و ٩ی ڕه‌زبه‌ر، له دوو ڕووداوی هاتووچۆ له مێحوه‌ره‌كانی سه‌راوان و خاش سێ سووختبه‌ر و شه‌ش هاووڵاتی دیگه گیانیان له‌ده‌ستدا و منداڵێكیش بریندار بوو.
ڕۆژی شه‌ممه به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتومبێل له مێحوه‌ری جالق بۆ سه‌راوان، دوو سووختبه‌ر و شه‌ش هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و منداڵێكیش بریندار بوو. ناسناوی یه‌كێك له قوربانیه‌كان، مه‌سعوود محه‌ممه‌دزاده” و دانیشتووی شاری جالق ڕاگه‌یه‌ندراوه. له ڕووداوی دووهه‌م دا، به‌هۆی وه‌گه‌ڕانی ئۆتومبێلی سووختبه‌رێك له مێحوه‌ری خاش، سه‌رنشینه‌كه‌ی به ناوی “مه‌جید باران زهی” خه‌ڵكی زاهیدان ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه.