ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، به‌ندكراوانی زیندانه‌كانی ئامه‌د و هاتای به‌هۆی نیگه‌رانی له‌ئاست چاره‌نووسی بنه‌ماڵه‌كانیان پاش به‌مه‌له‌رزه‌كه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو، سه‌رهه‌ڵدانیان كرد و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ته‌قه‌یان لێكرا و سێ زیندانی گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوانی زیندانی ئامه‌د دژبه ڕێگری كردنی به‌رپرسانی زیندان بۆ پێدانی مه‌ره‌خسی و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان، ڕاپه‌ڕین و له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌كانی زیندان تێكهه‌ڵچوون و چه‌ندین به‌ندكراو به‌سه‌ختی برینداربوون، له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌ندكراوانی زیندانی هاتای كه نێگه‌رانی دۆخی بنه‌ماڵه‌كانیان پاش هاتنی بومه‌له‌رزه بوون، سه‌رهه‌ڵدانیان كرد و كاتێك هه‌وڵی هه‌ڵهاتنیان ئه‌دا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ته‌قه‌یان لێكرا و سێ به‌ندكراو گیانیان له‌ده‌ستدا.