به‌رپرسێكی ئه‌منیه‌تی عێراق ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی گوڵان ڕایگه‌یاند كه سێ ئه‌ندامی هێزه‌كانی پاراستنی شه‌نگال له هێرشێكی په‌هبادی توركیا گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، په‌هباده‌كانی توركیا ڕۆژی سێشه‌ممه هێرشیان كردۆته سه‌ر یه‌كینه‌كانی پاراستنی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری شه‌نگال و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌رته‌شی توركیا ده‌یان بنكه‌ی سه‌ربازی له باكووری هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و ڕۆژانه له ڕێگه‌ی ئاسمان و زه‌ویه‌وه مقه‌ڕه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان “پ.ك.ك” بۆردوومان ده‌كات و تا ئێستاش چه‌ندین جار هێرشی كردۆته سه‌ر ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری شه‌نگال و ده‌وڵه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وێڕای زه‌ره‌ر و زیانه مادی و گیانه‌كانی ئه‌و هێرشانه تاكوو ئێستا كاردانه‌وه‌ی جیددیان نه‌بووه.