به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی مانگی گوڵان، به‌هۆی پێكدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێل له مێحوه‌ری كرماشان بۆ ڕه‌وانسه‌ر سێ ئه‌ندامی خێزانێك گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دوو ئۆتۆمبێلی پراید و دنا له جاده‌ی نێوان كرماشان بۆ ڕه‌وانسه‌ر پێكیاندادا و به‌هۆیه‌وه سێ ئه‌ندامی خێزانێكی خه‌ڵكی گوندی “قهلانجه” به‌ناوه‌كانی “نه‌وزاد ئه‌عزه‌می”، “كوبرا بیدارمهغز” و منداڵێكی ساوا به‌ناوی “هه‌ژیر ئه‌عزه‌می” گیانیان له ده‌ستدا.