له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌كی خه‌ڵكی گوندی “دڵ”ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان له ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌كی به ئه‌نقه‌ست دا گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دوو خۆشك و منداڵێكی ته‌مه‌ن ٢ ساڵ له خانوویه‌ك له گه‌ڕه‌كی كه‌مه‌ربه‌ندی ٢ی مه‌ریوان به هۆكاری كێشه‌ی بنه‌ماڵه‌یی له‌لایه‌ن یه‌كێك له ئه‌ندامانی دیكه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌وه سووتێندراون و له كۆتاییشدا تاوانباره‌كه خۆشی ئاگر داوه و گیانی له‌ده‌ست داوه.