ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، سووختبه‌رێكی به‌لووچ له شاری “ڕاسك” به‌هۆی له‌ده‌ست دانی كۆنترۆڵ ئۆتوموبیله‌كه‌ی وه‌رده‌گه‌ڕێت و گیانی له‌ده‌ست ده‌دات.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كانی کۆڵبەرنیوز، سووختبه‌رێكی به‌لووچ به‌ناوی “میلاد دامه‌نی” خەڵکی شاری (ئێرانشار) پاش وەرگەڕانی ئۆتوموبیله‌که‌ی لە شاری “ڕاسک” سه‌ربه پارێزگای “سیستان و به‌لووچستان”، گیانی لەدەستدا. شایانی باسه لە ساڵی ١٤٠١دا بەلایەنی کەمەوە 87 سووختبه‌ر بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزه سه‌ركۆتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی یان ڕووداوی هاتوچوو گیانیان لەدەستداوە کە سێ كه‌سیان منداڵی خوار تەمەنی 18 ساڵن و هه‌روه‌ها زیاتر لە31 سووختبه‌ری بەلووچ بەشێوازی جۆراوجۆر برینداربوون.