کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی سووختبه‌رێك له‌ مێحوه‌ری ئێرانشار

گیان له‌ده‌ستدانی سووختبه‌رێك له‌ مێحوه‌ری ئێرانشار 2

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٩ی مانگی گوڵانی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، سووختبه‌رێكی به‌لووچ به‌ناوی “حه‌مزه‌ قه‌له‌نده‌رزهی” له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ مێحوه‌ری ئێرانشار گیانی له‌ده‌ست دا.

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، “حه‌مزه‌ قه‌له‌نده‌رزهی” له‌كاتی سووختبه‌ری له‌ جاده‌ی نێوان ئێرانشار و وزه‌خانه‌ی ئه‌و شاره‌ تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووه‌ و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ئاگری گرتووه‌. ناوبراو له‌ نێو ئاگردا سووتاوه‌ و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ ده‌ست داوه‌. به‌پێی ئاماری چالاكانی به‌لووچ، له‌ ساڵی ٢٠٢٢ی زاینی به‌لانیكه‌م ١٠٥ سووختبه‌ری به‌لووچ به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم یان ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌  و ٥٢ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.