ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی مانگی خاكه‌لێوه، سووختبه‌رێكی به‌لووچ به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له مێحوه‌ری به‌زمان- ئێرانشار گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و ڕووداوه له نێوان پرایدێكی سووختبه‌ر و ئۆتوبووسێك دا ڕوویداوه و پیرایده‌كه ئاگری گرتووه و شۆفێره‌كه‌ی به‌سه‌ختی سووتاوه كه پاش كواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست داوه. شایانی باسه كه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی ساڵی تازه‌وه تا به ئه‌مڕۆ به لانیكه‌م ١٠ سووختبه‌ر له به‌لووچستان بوونه‌ته قوربانی هه‌ژاری سه‌پێندراوی ڕژیم به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه.