سووختبه‌رێكی به‌لووچ شه‌وی دووشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتومبێله‌كه‌ی له مێحوه‌ری سه‌راوان گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی دووشه‌ممه ئۆتومبێلی سووختبه‌رێكی به‌لووچ به ناوی “عه‌بدۆڵڵا ده‌رزاده” له مێحوه‌ری خاش بۆ سه‌راوان و له نزیكی شاری “گه‌شت”، به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ وه‌رگه‌ڕاوه و شۆفێره‌كه‌ی ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه.