ڕۆژی شه‌ممه ٣ی مانگی به‌فرانبار، سووختبه‌رێكی لاو به‌ناوی “سه‌لاح مه‌لاحی” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی له‌ده‌ستدا و له شاری زاهیدان لاوانی شۆڕشگێڕ هێرشیان كرده سه‌ر ئۆتۆمبێلی سه‌ركوتگه‌ران و دوو كه‌س له هێزه‌كانی ڕژیمیان كوشت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سه‌لاح مه‌لاحی” به به‌له‌م سووختبه‌ری ده‌كرد كه له‌لایه‌ن هێزه ده‌ریایه‌كانی سپای پاسدارانه‌وه درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و گیانی له‌ده‌ستدا، له‌لایه‌كی دیكه‌وه لاوانی شۆڕشگێڕی به‌لووچ له شاری زاهیدان دوو به‌كرێگیراوی ڕژیم كه ده‌ستیان هه‌بوو له كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی بێ تاوانی ئه‌و شاره، به ده‌ستڕێژی گولله كوشت و به‌ڵێنیان دا تۆڵه‌ی هه‌ینی خوێناوی زاهیدان و خاش بكه‌نه‌وه.