ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی مانگی به‌فرانبار، سووختبه‌رێكی به‌لووچ به‌ناوی “سه‌مه‌د تیرخون” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوه له ناوچه‌ی سنووری “ڕیمدان” گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و سووختبه‌ره به‌لووچه خه‌ڵكی گوندی “كه‌رگی” سه‌ر به شارستانی ده‌شتیاریه و له ناوچه‌ی سنووری “ڕیمدان” كۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌ده‌ست داوه و خۆی كێشاوه به تیری چرابه‌رقێكدا و به‌هۆیه‌وه ئاگری گرتووه و گیانی له‌ده‌ستداوه. جێگای ئاماژه‌یه كه له ساڵی ٢٠٢١ی زاینی دا لاینكه‌م ٨٧ سووختبه‌ر به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم یان به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆوه گیانیا له‌ده‌ست داوه و ٣١ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.