ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی ڕێبه‌ندان، سوختبهرێك له شاری زاهیدان به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی له ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی مافی مرۆڤی به‌لووچستان، هێزه ئینتزامیه‌كانی ڕژیم له ده‌ورووبه‌ری شاری زاهیدان به بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت ئۆتۆمبێلی سوختبهرێكیان داوه‌ته به‌ر ده‌ستدڕێژی گولله و به‌هۆیه‌وه شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه گیانی له‌ده‌ست داوه. شایانی باسه ناسنامه‌ی ئه‌و سوختبهره هێشتا ئاشكراوه نه‌كراوه.