ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، سوختبه‌رێكی به‌لووچ به‌هۆی وه‌رگه‌ڕان و سووتانی ئۆتوموبیله‌كه‌ی له شاری “ئێرانشار” گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سوختبه‌رێكی به‌لووچ به‌ناوی “عه‌بدولمالك دامه‌نی” خه‌ڵكی شاری “ئێرانشار”، له كاتی سووختبهریدا به‌هۆی له‌ده‌ستدانی كۆنتروڵ و وه‌رگه‌ڕانی ئۆتوموبیله‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا. شایانی باسه خەڵکی بەلووچ لە پارێزگای بەلوچستان بەهۆی نەبوونی کارێکی گونجاو و جێگیرەوە بۆ بژێوی ژیانیان ناچارن ڕووبکەنە كاری سووختبه‌ری. وه‌رگه‌ڕانی ئۆتومبیل، سووتانی ئۆتومبیل، تەقەی ڕاستەوخۆی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی، بەشێک لەو مەترسیانەن کە هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ژیانی سووختبه‌ره‌كان. هه‌روه‌ها لە ساڵی ١٤٠١دا بەلایەنی کەمەوە 87 سووختبه‌ر بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزه ئه‌منییه‌كان، یان به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە کە سێ كه‌سیان منداڵی خوار تەمەنی 18 ساڵن.