ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی گوڵان، به‌هۆی بارینی بارانی به‌خۆڕ و هاتنی لافاو له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاتی كۆنگۆ له قاڕه‌ی ئه‌فریقا، لانیكه‌م ١٠٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئاسۆشه‌یتد پرس، ماوه‌ی دوو ڕۆژه بارانێكی به‌لێژمه له ناوه‌ند و باشووری ئه‌فریقا ده‌ستی پێكردووه و زیانێكی زۆری گیانی و مادی به وڵاتانی هه‌ژاری ئه‌و ناوچانه گه‌یاندووه. ڕۆژی ڕابردوو له ئوستانی “كیۆوی” له ڕۆژهه‌ڵاتی كۆنگۆ لافاو هه‌ڵسا و خانووی ته‌واوی دانیشتووانی ناوچه‌كه‌ی له‌ناو برد و زیاتر له ١٠٠ كه‌سی كوشت. پێشتریش له وڵاتی ڕۆئاندا زیاتر له ١٣٠ كه‌س به‌هۆی هاتنی لافاو گیانیان له‌ده‌ست دابوو. شایانی باسه كه گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا به‌هۆی زیاده‌خوازییه‌كانی دنیای سه‌رمایه‌داری هه‌ندێك ناوچه‌ی له‌سه‌ر گۆی زه‌وی تووشی وشكه ساڵی و هه‌ندێك ناوچه‌شی تووشی چه‌ندین كاره‌ساتی سرووشتی كردووه و ساڵانه به سه‌دان كه‌س له سه‌رانسه‌ری دنیا به‌هۆی برسیه‌تی و ڕووداوی سرووشتی ده‌بنه قوربانی.