ڕۆژی هه‌ینی ٢ی مانگی به‌فرانبار، دوو كووچبه‌ر له سنووره ئاوییه‌كانی نێوان یۆنان و توركیه به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌مه‌كه‌یانه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراق- کوردستان ڕیاگه‌یاند، لە ڕۆژى ٢١ ى ئەم مانگەدا بەلەمێکى کۆچبەران بە ٥٠ سەرنشینەوە چونەتە سنورى یۆنان و دواتر لەلایەن پۆلیسى ئەو وڵاتەوە گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه سنورى تورکیا و بەهۆیەوە بەلەمەکە ژێر ئاو كه‌وتووه و لە ئەنجامدا دوو سەرنشین گیانیان لەدەستداوە، کە هەردووکیان ژن بوون و یەکێکیان دوو گیان بووە. به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، توانراوە ٤٣ پەنابەر رزگار بکرێن و تەرمی دووپەنابەری ژنیش لەدەریاکە دەرهێندران، کە ژنێکیان لەمانگی پێنجەمی دوو گیانیدا بووە.