ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی گه‌لاوێژ، له ڕووداوێكی هاتووچۆ له ڕێگای “هانی گه‌رمه‌ڵه”ی پاوه دوو كه‌س گیانیان له ده‌ست دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی نەفەرهەڵگری سەمەند لە ڕێگای “هانی گەرمەڵە”ی پاوە، ژن و پیاوێكی هاوژین گیانیان لەدەستداوە. شایانی باسە کە ڕۆژی ڕابردووش پیاوێکی تەمەن ٤٣ ساڵ بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکه‌كه‌ی لە ناوچەی “دزاوەر”ی پاوە گیانی لەدەست دابوو.