ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه ١٦ و ١٧ی مانگی گوڵان، سووختبه‌رێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ له مێحوه‌ری زاهیدان بۆ میرجاوه به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ و هاووڵاتیه‌كی به‌لووچ له شارستانی سیب و سۆران به ته‌قه‌ی لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم گیانیان به‌ختكرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، لاوێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵی به‌لووچ به‌ناوی “عه‌بدۆڵڵا به‌راهوویی” كه به‌هۆی هه‌ژاریه‌وه ناچار به سووختبه‌ری كرابوو، ڕۆژی شه‌ممه له ڕووداوێكی هاتووچۆ له مێحوه‌ری زاهیدان بۆ میرجاوه گیانی له‌ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها هاووڵاتییه‌كی به‌لووچی خه‌ڵكی شارستانی سیب و سۆران به‌ناوی “موراد حه‌بیب ئاسكانی ناهووتی” ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به ته‌قه‌ی لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم كوژراوه.