ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی مانگی به‌فرانبار، دوو لاوی به‌لووچی خه‌ڵكی خاش به ناوه‌كانی “ئه‌مین كههرازهی” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ و “ئه‌رسه‌لان شه‌هنه‌وازی” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو لاوه به‌لووچه له نێو ئۆتۆمبێلكهیان دا له شه‌قامی سه‌ربازی خاش به‌بێ ئاگاداكردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته دراونه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و به‌سه‌ختی بریندار بوون، به‌ڵام سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌یان نه‌كردوون. پاش ڕووداوه‌كه خه‌ڵكی تۆڕه و ناڕازی به به‌رد هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی ڕژیم و ئه‌و دوو لاوه ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه ده‌كه‌ن به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه گیانیان به‌خت ئه‌كه‌ن.