به‌دوای بارینی بارانی به‌خۆڕی ڕۆژانی ڕابردوو له ڕۆژئاوای كوردستان، له شاره‌كانی حه‌سه‌كه و كۆبانێ لافاو هات و دوو منداڵ به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٤ ساڵی خه‌ڵكی گوندی “مه‌بتووح” له ده‌ورووبه‌ری شارۆچكه‌ی “خه‌ڕا”ی سه‌ر به شاری حه‌سه‌كه به‌ناوی “ئه‌یمه‌ن حسێن ئه‌حمه‌د” و منداڵێكی ته‌مه‌ن سێ ساڵی خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی بۆتانی كۆبانێ به‌ناوی “شیرین ئه‌حمه‌د” گیانیان له‌ده‌ست داوه و چه‌ندین كه‌سیش بریندار بوون و زیانێكی زۆر به كه‌شاوه‌رزان و ئاواره‌كانی ناوه‌چه‌كه گه‌یشتووه.