ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی مانگی گوڵان، دوو منداڵی به‌لووچ به‌ناوه‌كانی “مه‌روان ئیبراهیمی” و “عه‌بدۆڵڵا ئیبراهیمی” به‌هۆی نوقم بوون له چۆمی “شه‌كه‌ر جه‌نگه‌ل”ی شارستانی سه‌رباز له به‌لووچستان گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ماوه‌ی ١٧ ڕۆژه ئاوی ناوچه‌ی جه‌نگه‌ڵ قه‌تع كراوه و خه‌ڵكی ناوچه‌كه بۆ هاوردنی ئاوی خواردنه‌وه ناچارن سه‌ردانی هووته‌ك و چۆمه‌كان بكه‌ن. ڕۆژی دووشه‌ممه دوو منداڵ به ناوه‌كانی “مه‌روان ئیبراهیمی” و “عه‌بدۆڵڵا ئیبراهیمی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ دایكیان بۆ هێنانی ئاو سه‌ردانی چۆمی شه‌كه‌ر جه‌نگه‌لیان كرد له شارستانی سه‌رباز و نوقمی ئاو بوون و گیانیان له‌ده‌ست دا. به‌پێی ئاماره‌كان، ساڵانه به لانیكه‌م ٢٠ هاووڵاتی به‌لووچ به‌هۆی نوقم بوون له ده‌ریا، چۆم یان هووته‌ك گیانیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن.