به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی مانگی خه‌رمانان، دووهه‌مین لاوێكی كه له حه‌وتووی ڕابردوو له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی شاری سه‌قز له ڕووداوێكی هاتووچۆدا برینداببوونن به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، حه‌وتوویه‌ك له‌وه‌پێش له شه‌قامی زانكۆی ئازاد و له پشت مزگه‌وتی “غه‌زاڵی” شاری سه‌قز، دوو لاوی ماتۆڕسوار له ڕووداوێكی هاتووچۆدا به‌سه‌ختی برینداربوون كه یه‌كێكیان به‌ناوی “نه‌عیم ڕه‌زائیان” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا و ئه‌وی دیكه‌ش به‌ناوی “كیانووش به‌هرام پوور” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ پاش یه‌ك حه‌وتوو به‌سته‌ری بوون له نه‌خۆشخانه، ڕۆژی چوراشهممهی ڕابردوو به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.