له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو لاوی به‌لووچ به‌ناوه‌كانی “حه‌سه‌ن سه‌فاری” خه‌ڵكی زاهیدان و سووختبه‌رێك به‌ناوی “نه‌وید زار‌ع زاده” خه‌ڵكی ئێرانشار له هێرشی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم له ناوچه‌ی “شیرئاباد”ی زاهیدان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئۆتۆمبێلی لاوێك به‌ناوی “حه‌سه‌ن سه‌فاری” و به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ ده‌یكۆژن، هه‌روه‌ها سووختبه‌رێك به‌ناوی “نه‌وید زار‌ع زاده” له كاتی ڕاودوونانی هێزه‌كانی سپای پاسداران تووشی ڕووداوی هاتووچۆ ده‌بێت و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ئاگر ده‌گرێت و پاش گواستنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی له‌ده‌ست ده‌دات.