به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٦ی مانگی خاكه‌لێوه، ته‌رمی دووكۆڵبه‌ر له سنووره‌كانی نێوان ئێران و توركیه دۆزراوه‌ته‌وه كه به هۆی سه‌رمابردووئیه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به پێی ئه‌و گرته ویدیۆیه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ته‌رمی دوو كۆڵبه‌ری كۆرد له نێوان شه‌خته و به‌سته‌ڵه‌ك دۆزراوه‌ته‌وه كه ڕه‌ق هه‌ڵهاتوون و هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ناسناو و شوێنی نیشته‌جێ بوونیان له‌به‌رده‌ستا نییه.