ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی مانگی پووشپه‌ڕ، له ڕووداوێكی هاتووچۆدا له ڕێگای مه‌ریوان بۆ سنه، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون كه ڕێژه‌یان ئاشكرا نه‌كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌هۆی پێكدادانی نێوان ئۆتۆمبێلێكی سه‌مه‌ند له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێكی پژۆ له نزیك توونلی “باخانی ٢” له ڕێگای نێوان مه‌ریوان بۆ سنه، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕێگای مه‌ریوان بۆ سنه یه‌كێك له خراپترین جاده‌كانی ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و ساڵانه به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی جاده‌یی و ناستانداردبوونی ئۆتۆمبێله‌كانی به‌رهه‌می ناوخۆ،به ده‌یان هاووڵاتی ده‌بنه قۆربانی.