ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٣ ساڵ به‌ناوی “عه‌رشیا گه‌نگۆزهی” به ته‌قه‌ی كه‌سانی نه‌ناسراو له‌شاری زاهیدان كوژرا، هه‌روه‌ها یه‌كێك له برینداره‌كانی هه‌ینی خوێناوی زاهیدان به‌ناوی “حه‌بیبۆڵڵا یه‌عقووبی نه‌جیب” پاش ٧٥ ڕۆژ به‌سته‌ری بوون گیانی به‌ختكرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “عه‌رشیا گه‌نگۆزهی” كاتژمێر ١٠ی شه‌و له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه له‌به‌رده‌م ماڵی باوكی درایه به‌ر ده‌ستدڕێژی كولله و گیانی به‌ختكرد، له‌لایه‌كی دیكه‌وه “حه‌بیبۆڵڵا یه‌عقووبی نه‌جیب” ناسراو به (به‌راهوویی) پاش ٧٥ ڕۆژ به‌سته‌ریبوون، ڕۆژی ڕابردوو به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی به‌ختكرد. جێگای ئاماژه‌یه كه له هه‌ێنی خوێناوی زاهیدان لانیكه‌م ١٠٣ هاووڵاتی خه‌ڵكی زاهیدان به ته‌قه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی كوژران و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.