ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی مانگی به‌فرانبار، دوو كرێكار به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له پێنج یه‌كه‌ی سه‌نعه‌تی له گه‌ڕه‌كی “چیزه‌ر”ی تاران گیانیان له ده‌ستداوه.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ڕێكخراوه‌ی ئاگركۆژێنه‌وه، پێنج دووكانی ئاڕایشگاه، مۆبلسازی، ماتۆڕسازی و سۆپرماركێت ئاگریان گرتووه و به‌هۆیه‌وه ژن و پیاوێكی ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ سووتاون و گیانیان له‌ده‌ستداوه، ئاگره‌كه سه‌ره‌تا له پشته‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه و دواجار بۆ دووكانه‌كانی دیكه ته‌شه‌نه‌ی كردووه. نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی له شوێنی كار، كۆنبوونی یه‌كه تیجاریه‌كان و سه‌ره‌نج نه‌دانی ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر به گیانی هاووڵاتیان سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی گیان له‌ده‌ستدانی كرێكاران له ڕووداوه‌كانی كاره.