ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دوو كرێكاری په‌یمانی له عه‌سه‌لوویه و شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی برووجن به‌هۆی ڕووداوی كاره‌وه گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی سه‌نعه‌تی نه‌وت له پارسی جنووبی له‌كاتی كاركردن له سایتی ١ی پترۆشیمی بووشێهر، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له به‌رزایی كه‌وته خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ستدا، له‌لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارێكی شاغڵ له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی برووجنی سور به ئوستانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری، له‌كاتی كاركردندا به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی لیفتراك به‌سه‌ریدا گیانی له ده‌ستداوه. شایانی باسه كه هێشتا ناسنامه‌ی ئه‌و دوو كرێكاره ئاشكرا نه‌كراوه.